pdk.jpg

بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لەبارەی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سنووری زاخۆ

Jul 20, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 
بەداخەوە،بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا ژمارەیەک گەشتیاری شارەکانی دیکەی عێراق شەهیدبوون و ژمارەیەکیش بریندار،ئەم ڕووداوە سەرکۆنەو شەرمەزار دەکەین و نیگەرانی قوڵی ئەم ڕووداوەین.
ئەم ڕووداوە یەکەمینجار نییەو بابەتێکە زۆرجار دووبارە دەبێتەوە،هۆکارەکەش ئه‌و ئاگری شەڕەیە کە پەکەکەو تورکیا لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەیکەن،چەندین جاریش داوامان لەهەردوولا کردووە ئەم شەڕە لە خەڵک و خاکی کوردستان دوربخەنەوەو ڕێزی خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگرن.
حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت ئەم ڕووداوانە بەجدی وەربگرن و هەڵوێستی جدییان هەبێت،بەتایبەت حکوومەتی عێراقی بەرپرسە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری سنوورەکانی عێراق.
ڕۆحی شەهیدان شاد و سەلامەتی بۆ بریندارانی ڕووداوەکە
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان.