master-selme-1.jpg

پەرلەمانتارێکی تریش بڕوانامەی ماستەر وەردەگرێت

Jul 20, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 ئەمڕۆ سەلمە فاتح، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گفتوگۆی نامەی ماستەرەکەی پێشکەش کرد کە تایبەت بوو بە رۆڵی راگەیاندن و ناساندنی یاسا و بڕیارەکان، نامەکە پەسەند کرا لە لایەن لیژەنەی گفتوگۆوە وکاتی دوو مانگیان پێدا بۆ پێداچوونەوە و چاککردی ئەو داواکارییانەی لیژنەکە هەیبوو لەسەر نامەی ماستەرەکە.
ئەمە دەقی بڵاوکراوەکەی (سەلمە فاتح)ە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک:
سوپاس بۆ خوای گەورە
ئەمڕۆ ۲٠۲۲/۷/۲٠
ماستەرنامەکەم لە بواری ڕاگەیاندن بەناونیشانی (ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەفزیۆنیەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا) بەسەرکەوتووی پەسەندکرا
زۆر سوپاس بۆ سەرپەرشتیاری دڵسۆزی توێژینەوەکەم پڕۆفیسۆر دکتۆرە نەزاکەت حسێن کە زۆر هاوکارو پشتیوانم بوو
زۆر سوپاس لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکەم
بەڕێز پ.ی.د.هێمن مجید_ سەرۆکی لیژنە
بەڕێز پ.ی.د. بەهات حسیب قەرەداغی_ئەندام
بەڕێز پ.ی.د. کاوە ڕەزا _ئەندام
سوپاس بۆ هاوسەر و دایک و خێزانەکەم کە هەمیشە پشتیوانم بوون
سوپاس بۆ بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی پەرلەمان و پەیامنێرانی کەناڵە تەلەفزیۆنیەکان و سەرجەم ئەوانەی هاوکار و پشتیوانم بون
 شایەنی باسە هەر لەم خولەدا. د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان نامەی دکتۆراکەی تەواو کرد و هەروەها ئاشنا عەبدوڵا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان گفتوگۆی ماستەرەکەی کرد.(پەرلەمانتارێک بڕوانامەی ماستەر وەردەگرێت)

 

master-selme-2        master-selme-3