29-06-2022.jpg

ڕێكخراوەكان و چاودێریی سیاسەتە گشتییەكان لە ئەڵقەیەكی گفتوگۆدا

Jul 5, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەمڕۆ (٢٠٢٢/٦/٢٩) كاتژمێر (٩) ی سەر لە بەیانی تا (٤) ی ئێوارە، لەچوارچێوەی (پڕۆژەی چاودێریی سیاسەت و ڕێ و شوێنەكانی خانوبەرە لەهەرێمی كوردستاندا)، كە ئینستتیوتی پەی بە هاوكاری ڕێكخراوی (NDI) ی ئەمەریكی ئەنجامی دەدات، لە هۆڵی ڕێكخراوی سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوان لە شاری سلێمانی، ئەلقەیەكی گفتوگۆی لەگەڵ كۆمەڵێك ڕێكخراوی كاراو چەند پسپۆر و شارەزایەك ئەنجامدا سەبارەت بە ڕۆڵی ڕێكخراوەكان لە چاودێریی سیاسەتی گشتیدا، ئەو رێكخراوانەی بەشدار بوون بریتی بوون لە:
١-پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن
٢-رێكخراوی هەڵوێست
٣-رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان
٤-رێكخراوی ماڵی سەركەوتن
٥-رێكخراوی بەدیل
٦- سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوان
  ٧-ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی
٨-رێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی مرۆڤایەتی
٩-ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان
سەرەتا خاتو ژالیان وەك نوێنەری (NDI) پوختەیەكی سەبارەت بە رێكخراوەكە و ئامانجەكانی و پرۆژەكانیان بۆ ئامادەبوان خستە روو.
دواتر بەرێز د. بەختیار عەبدوڵڵا كە وەك ڕاهێنەر بەشدار بوو لە چالاكییەكەدا. بەوردی باسی لە چەمكی چاودێری و شێوازەكانی و چۆنیەتی ئەنجامدانی لەلایەن رێكخراوە مەدەنیەكانەوە بەمەبەستی فشار دروستكردن بە ئاراستەی هێنانەكایەی حوكمرانیەكی تەندروست و جێبەجێكردنی یاسا روون كردەوە. لەلایەن نوێنەرانی رێكخراوەكانیشەوە گفتوگۆی بابەتەكە كرا. دواتر لەلایەن بەرێزان (فەیسەل عەلی و محەمەد كەریم)ەوە كە تیمی پرۆژەكەن، باس لە (پڕۆژەی چاودێریی سیاسەت و ڕێ و شوێنەكانی خانوبەرە لەهەرێمی كوردستاندا) كرا كە ئینستتیوتی پەی بە هاوكاری ڕێكخراوی (NDI) ی ئەمەریكی ئەنجامی دەدات، وردەكاری پرۆژەكەو هەنگاوەكانی و چۆنیەتی ئەنجامدانی و مەبەس و گرفت و لەمپەرەكانی بۆ ئامادەبوان روون كرایەوە. سەرجەم رێكخراوەكان هاوكاری خۆیان دەربڕی بۆ پاڵپشتی كردنی پرۆژەكە كە وەك تۆڕێك بەیەكەوە لەو بابەتانەی رێكخراوە دۆستەكان پێویستیان بەیەكتری بێت پاڵپشت بن.