yadasht--12-6-22.jpg

لەسەر فەرمانبەری گرێبەست یاداشتێک ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی دەکەن

Jun 12, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 ٤٥ ئەندام پەرلەمان یاداشتێکیان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد لەسەر بە هەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست . 
سەرچنار ئەحمەد لە ئەکاونتی تایبەتی تۆڕی کۆمەڵەیەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوە داوە و ئەمە دەقی نوسینەکەیەتی.:

ئەمڕۆ بە واژۆی 45 ئەندامی بەڕێزی پەرلەمان یاداشتێکمان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان کرد لەسەر پرسی بەهەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست بەئامادەبوونی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری.
بەهەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست هیچ بارگرانیەک بۆ حکومەت دروست ناکات بەڵکو داهاتیشی بۆ دەگەڕێتەوە بەپێی داتاو ئاماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە کە ڕۆژی دانیشتنەکە داتاکان دەخەینە ڕوو.
بە ئومێدی ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەنزیکترین دانیشتندا ئەم یاداشتە بخاتە بەرنامەی کارەوە چونکە پەیوەندیدارە بەچارەنوسی نزیکەی 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لەهەرێمی کوردستان.
سەرچنار ئەحمەد
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو
12 _ 6 _ 2022
 
 
yadasht 12 6 22 1yadasht 12 6 22 2