Prsandn.jpg

١٩ پەرلەمانتار داوای پرساندنی وەزیری دارایی دەکەن

Jun 7, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

١٩ پەرلەمانتار داوای پرساندنی وەزیری دارایی دەکەن
ژماریه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان داوای پرساندنی وەزیری دارایی دەکەن و لە شەش خاڵدا داواکارییەکیان ئاڕاستەی سەرۆکی پەرله‌مان کردووە.
له‌ داواكاریه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌ (١٦٢)ى رۆژى ٦/٦/٢٠٢٢ له‌سه‌ره‌ و (١٩) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆیان كردووه‌ تیایدا هاتووه‌:
١- نادیاری‌ کۆی داهاتی هەرێم و شاردنەوە و ئاشکرانەکردنی داتاو زانیاریی داهات بۆ ساڵانی (٢٠١٩، ٢٠٢٠، ٢٠٢١) بەجۆرێک داتاو زانیارییەکان ملکەچی بنەمای‌ شەفافیەت بن.
٢- نادیاری‌‌و ئاشکرانەکردنی‌ داهاتەکانی (گومرگ) و (ڕسومات) بەپێی یاساو هەر بڕە پارەیەکی هاتوو لە سەرچاوەکەیەوە لە سنوری پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان و بۆ هەر وەزارەتێک بەپێی فەسڵ و ماددەکان.
٣- نادیاریی‌ و پێنەدانی زانیاریی خەرجیەکانی حکومەتی هەرێم سەرەڕای گەڕانەوەی سەرجەم خەرجی وەزارەت و دەستە نەبەستراوەکان بە وەزارەت بۆ وەزارەتی دارایی بەپێی تەرازووی پێداچوونەوە و بنەما ژمێریارییەکان.
٤- نەگەڕانەوەی بەشێک لە داهات لە پارێزگاکانەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
٥- بەردەوامی وەرگرتنی پارە لە دەرەوەی یاسا لە خاڵە سنورییە گومرگیەکان و ئەنجامدانی کۆمەڵێک گرێبەست لەگەڵ نزیکەی‌ (١٣) کۆمپانیا بەبێ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی کە بوونەتە هۆی بەزایەدانی داهات و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی، هەروەها بەردەوامی‌ قاچاخچێتی‌ لە خاڵە سنورییەکان.
٦- نەبوونی یاسای بودجە لە ساڵی (٢٠٢١) و نەبوونی پابەندی بە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی (٢٠٢٢) و نەناردنی‌ (ژمێرەی‌ کۆتایی‌) بەو جۆرەی لە ماددەی‌ (٩٨)ی‌ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هاتووە.

1234