Parlaman.jpg

٤١ ئەندام پەرلەمان یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی دەکەن

Jun 7, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

٤١ ئەندام پەرلەمانی کوردستان  یاداشتێک ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن.
سەرچنار ئەحمەد لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی بڵاوی کردۆتەوە، یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کردوە تایبەت بە چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ.

ئەمە دەقی نوسینەکەی پەرلەمانتار سەرچنار ئەحمەد:
لەهەوڵەکان ماندوو نابین ...
بەئیمزای 41 ئەندامی بەڕێزی پەرلەمان ،ئەمڕۆ یاداشتێکمان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد تایبەت بە چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ.
داواکارین سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕێز لە ئیمزای 41 پەرلەمانتاری بگرێت و بەزووترین کات ئەو یاداشتە بخاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.
سەرچنار ئەحمەد
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
7/6/2022

yadasht 6 6 22 1