راگەیەندراوی پەرلەمان لەسەر راپۆرتەكەی ئینستتیوتی پەی

May 20, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

پەرلەمانی كوردستان لەوەلامی راپۆرتەكەی ئینستتیوتی پەی سەبارەت بە هەلسەنگاندنی ئەدای ئەندامانی پەرلەمانەوە راگەیاندنێكی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا هاتووە كە : ئەگەر هەر زانیاری و بابەتێكی پەیوەست بە پەرلەمان و پەرلەمانتاران و لیژنەكان بلاوبكرێتەوەو لە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانەوە بڵاو نەكرابێتەوە راست نیە. بەڵام دیارە راگەیاندنی پەرلەمان بێئاگایە لەوەی سەرجەم زانیاری و داتاكانی راپۆرتەكی ئینستتیوتی پەی لە خودی پەرلەمان و ماڵپەڕە فەرمییەكەی وەرگیراوە. ئێمە وەك پەی هیچ قسەیەكی خۆمان لە راپۆرتەكەدا نەكردووە تەنها داتاكانمان خستۆتە بەردەم خەڵكی كوردستان و رای گشتی.

لینکی هەواڵەکەی پەرلەمان لەسەر ئینستتیوتی پەی