pdk.jpg

‎ ‎بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لەبارەی دۆخی مووچە خۆران و خانەنشینان لە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین

Apr 21, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

‎وەکو فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوپەڕی نیگەرانی خۆمان ڕادەگەیەنین لەبارەی دۆخی خانەنشینان لە پارێزگای سلێمانی و هەموو مانگێک بەهۆی کەمتەرخەمی ئیدارەی ناوخۆیی چەندین دیمەنی تراژیدی و خەمهێن دەبینین و لەم بابەتەدا بەتەنها بەنیگەرانییەک بێدەنگ نابین و له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان له‌ نوێنه‌رایه‌تی كردنی گه‌لی كوردستان هەڵوێستی جدیمان دەبێت
‎ئێمە ڕاستەوخۆ لە دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتە ئیدارەی ناوخۆیی سلێمانی و حزبی خۆ سەپێن بە کەمتەرخەم دەزانین و نازانین خەڵکی مووچەخۆرو بەتەمەن گوناهیان چییە کە باجی گەمەی سیاسی ناشیرینی ئەوان بدەن.
‎لێرەشەوە لایەنی پەکخەری پەرلەمان ئاگادار دەکەینەوە کە بەم دۆخەو بەم هەموو وێنە تراژیدییە ویژدانیان نەجوڵێت بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت و هۆکار و بەرپرس و کەمتەرخەمی ئەم کارە لێپێچینەوەی لەگەڵبکرێت،ئیدی هیچ مانەیەک بۆ وجودیان نامێنێت و نابێت پێیان بگوترێت نوێنەری خەڵک و به‌رپرسانی دۆخی ئه‌م سنوره‌ باجی بێباكیان ده‌ده‌ن .
‎فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان