وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، لەم هەفتەیە دەوام لە خوێندنگه و قوتابخانەکان ئاساییە و تا رۆژی ٢٨ی مانگ دەوام هەیە.
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە میدیاكانى راگەیاند:" ئەم هەفتەیە دەوام لە قوتابخانەکان ئاساییە".
رۆژانی ٢٦ و ٢٧ و ٢٨ی ئەم مانگە هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم دەکرێت و تاوەکو ٢٨ی ٤ی ٢٠٢٢ دەوام دەکرێت و دواتر پشووەکانی جەژنی رەمەزان دەست پێدەکات و لە ٨ی ئایاردا تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە نا کۆتاکان دەست پیدەکات.