سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان نامه‌ی دەستلەکاردەکێشانه‌وه‌ى پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد و، داواكاریشه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كارى پێشووى خۆى.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ه‌مه 27/2/2022 کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان له به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: مامه‌ی دەستلەکاردەکێشانه‌وهم پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه و داواش له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌م، كه رێگه‌ی بده‌ن بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی پێشون، كه پزیشكی پسپۆڕی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌یه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.
ئه‌م داوكارییه‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانه له كاتێكدایه ماوه‌یه‌كى زۆره سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ڕێگه‌ى پێناده‌ن له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى بكات و بچێته ناو ته‌لارى په‌رله‌مانیش.