Parlaman.jpg

رۆژی هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریده‌كرێت

Feb 24, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

وابڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیار لەبارەی دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بدات.
فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند، پێشنیازی دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكراوە و ئەمڕۆ دەخرێتە بەردەست نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوەی بڕیاری لەبارەوە بدات.
وتوشیەتی، پێشبینی دەكەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارەكە واژۆبكات و رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكات.
پێنجه‌مین خولی پەرلەمانی كوردستان له‌مساڵدا ماوەی یاسایی كۆتایی پێدێت و سەرجەم لایەنەكان داوای ئەوە دەكەن هەڵبژاردن لە كاتی خۆی بەڕێوەبچێت.