Liza.jpg

لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی: ئیمارات ده‌یه‌وێت سود له‌ئه‌زمونى مه‌سرور بارزانى وه‌ربگرێت

Jan 27, 2022  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: "بانگهێشتکردنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەلایەن ئیماراتەوەو بەتایبەت لەکاتێکدا پایتەختی ئیمارات کراوەتە ئامانجی ملیشیا حوسییەکانی یەمەن ئاماژەیە بۆ ئه‌وه‌ى، ئه‌و وڵاته‌ ده‌یه‌وێت سود له‌توانا و ئه‌زمون ‌و شاره‌زایی مه‌سرور بارزانى وه‌ربگرێت".

لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌ واڵى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى:"ئیمارات ده‌یه‌وێت سوود وەرگرتن لە توانا و ئەزموونی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لە شارەزایی کاک مەسرور بارزانی لە بوارەکانی سەربازی و ئەمنی لە ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هێزە رادیکاڵەکانی میلیشیا نایاساییەکان وه‌ربگرێت".

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ لەدوای هێرشی ملیشیا حوسییەکان بۆ سەر ئەبوزەبی، ئیمارات لەئامادەکاری ئەمنی ‌و سەربازیدایە بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی تیرۆریستی لەناکاو"

له‌ خاڵى دووه‌مى بابه‌ته‌كه‌یدا نوسیویه‌تى: "ڕاگۆڕینەوە و پرس و ڕاوێژ لەبواری سەربازی و ئەمنی جیا لەوەی دەسکەوتی دیپلۆماسی بەدوادادێت هەروەها کردنەوەی دەرگایەکی نوێ دەبێت بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا، ئەمەش زیاتر هانی وەبەرهێنەرە ئیماراتییەکان دەدات بۆ ئەوەی ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا کاریگەری ئەرێنی دەبێت بەسەر بووژانەوەی کەرتی وەبەرهێنان و رەخساندنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیانی هەرێم".

ده‌قى نوسینه‌كه‌ى وه‌كخۆى:

بانگهێشتکردنی کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئیماراتەوە و بەتایبەت لە کاتێکدا پایتەختی ئیمارات کراوەتە ئامانجی ملیشیا حوسییەکانی یەمەن ئاماژەیە بۆ :

یەکەم/ سوود وەرگرتن لە توانا و ئەزموونی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لە شارەزایی کاک مەسرور بارزانی لە بوارەکانی سەربازی و ئەمنی لە ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هێزە رادیکاڵەکانی میلیشیا نایاساییەکان.

لە دوای هێرشی ملیشیا حوسییەکان بۆ سەر ئەبوزەبی ئیمارات لە ئامادەکاری ئەمنی و سەربازیدایە بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی تیرۆریستی لەناکاو.

دووەم/ ڕاگۆڕینەوە و پرس و ڕاوێژ لەبواری سەربازی و ئەمنی جیا لەوەی دەسکەوتی دیپلۆماسی بەدوادادێت هەروەها کردنەوەی دەرگایەکی نوێ دەبێت بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا، ئەمەش زیاتر هانی وەبەرهێنەرە ئیماراتییەکان دەدات بۆ ئەوەی ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا کاریگەری ئەرێنی دەبێت بەسەر بووژانەوەی کەرتی وەبەرهێنان و رەخساندنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیانی هەرێم.