لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایەتیی دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه و باسیان له كێشه و گرفته‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كرد.
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كاروباره‌كانی دیوانی په‌رله‌مان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و پڕۆتۆكۆڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/١/١٨ لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا و سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان بوو، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر كاروباری پڕۆتۆكۆڵ و ئاماده‌كاری نوسینگه‌كانی په‌رله‌مان له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له‌كاتی سه‌ردانی كردنی لیژنه هه‌میشه‌یه‌كانی په‌رله‌مان خسته ڕوو، داواییان كرد كه ڕێكخستنی زیاتر ئه‌نجام بدرێت له‌كاتی سه‌ردانی مه‌یدانی و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه حكومیه‌كان.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی دیوان ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خسته به‌رده‌ستی لیژنه‌كه و ڕایانگه‌یاند كه به‌شێك له گرفته‌كان په‌یوه‌ندیدارن به سنورداری ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی پرۆتۆكۆل و كه‌می ئۆتۆمبێلی پڕۆتۆكۆڵ و كه‌می بودجه‌ی په‌رله‌مان، به‌شێكی تریشی په‌یوه‌ندی به خول و ڕاهێنانی زیاتر هه‌یه كه بۆ فه‌رمانبه‌رانی نوسینگه‌كان بكرێنه‌وه و ئاستی شاره‌زاییان زیاتر بكرێت له بواری پرۆتۆكۆڵ و پێشوازی.