دوابەدوای ئەوەی لەچوارچێوەی پرۆژەی چاودێریكردنی پەرلەمانی كوردستاندا، لە رۆژی ٢٠٢١/١٢/٢٠ ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان راپۆرتی ژمارە (٧)ی پرۆژەكەمان سەبارەت بە ئەدای سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەردوو خولی گرێدانی بەهارە و پایزەی ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوكردەوە.
راپۆرتەكە بوو بەبابەتی گفتوگۆی دانیشتنی پەرلەمان و نارەزایی سەرۆكایەتی و هەندێك پەرلەمانتاری لێكەوتەوە هۆكارەكەشی ئەوە بوو كە داتاكانمان خستبوە روو.
ئەمە لەكاتێكدا ئێمە بەرپرسیارێتی خۆمان راگەیاند لەهەمبەر سەرجەم ئەو داتایانەی لەراپۆرتەكەدا خستبوومانە روو، چونكە هەمووی لە دانیشتن و ڤیدیۆ و پرۆتۆكۆل و ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی كوردستان وەرگیرابوون.
سەرۆكایەتی پەرلەمان جگە لە نارەزایی دەربڕین لە بەرامبەر بڵاوكردنەوەی راپۆرتەكەدا، بەبێ ئەوەی هیچ بەلگەیەكی هەبێت بۆ وەڵامدانەوە، وەك كاردانەوەیەك لەبەرامبەر راپۆرتەكەی ئینستتیوتی پەی، سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ گۆڕینی ئاراستەی تێڕوانینی هاوڵاتیان هانای بۆ بڵاوكردنەوەی ئاماری كار و چالاكییەكانی برد كە لە ساڵی ٢٠٢١ ئەنجامیان داوە، بەبێ ئەوەی قسە لەسەر راپۆرتەكە بكات كە لەسەر ساڵی ٢٠٢٠ نوسرابوو.
سەرباری تێبینیمان لەسەر داتا‌و زانیارییەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڵاوی كردۆتەوە، لەداهاتوویەكی نزیكدا دووای تەواو بوونی ئەم دوو مانگی پشووە (كانوونی یەكەم و شوباتی ٢٠٢٢) راپۆرتێكی تری هاوشێوەی راپۆرتی پێشوو لەسەر ئەدای كاری سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمان بڵاو دەكەینەوە لەسەر كارەكانیان لە ماوەی هەردوو خولی گرێدانی بەهارە و پایزە (٢٠٢١/٣/١تا ٢٠٢٢/٢/٢٨).
راپۆرتی ژمارە ٧ لەسەر ئەدای پەرلەمانتاران بە pdf
ئەمەش دەقی داتا‌و زانیارییەكانی پەرلەمانی كوردستانە كە بڵاوی كردوونەتەوە.
پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی (٨)ى مادده‌ى (١٨)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، له (به‌یان)ێكدا به فه‌رمی ئامارى كار و چالاكییه‌كانی دوو وه‌رزى گرێدانى ساڵی ٢٠٢١ى ڕاگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و خشتانه‌ى كه له‌و لینكانه‌ى خواره‌وه‌دا هاتووه:
- كۆى گشتیی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له ساڵی ٢٠٢١ دا
- كۆى گشتیی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له ساڵی ٢٠٢١ دا ده‌رچوون
- كۆى گشتیی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه له ساڵی ٢٠٢١ ده‌ركراون
- كۆى گشتیی ئه‌و ڕاسپاردانه‌ى كه له ساڵی ٢٠٢١ دا ئاڕاسته‌ی حكوومه‌ت كراون
- كۆى گشتیی ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه له ساڵی ٢٠٢١ دا خراونه‌ته به‌ر گفتوگۆ
- ئامارى ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له ساڵی ٢٠٢١
- ئامارى ئه‌و بیرۆكانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له ساڵی ٢٠٢١ دا خراونه‌ته ڕوو
- ڕاگه‌یاندنی بنكه‌ی یاسادانانى هه‌رێم
- كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی ٢٠٢١ دا
- كاره‌كانی به‌شی كاروبارى لێژنه‌كان + كۆى گشتیی نووسراوه‌كان (هاتوو و ڕۆیشتوو)