سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، له‌باره‌ی ئه‌و لاوكه‌ی له پرۆگرامی زمانی كوردی پۆلی 10 دا، هه‌ستی مسوڵمانانی بریندار كرد و ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه، راستییه‌ك ئاشكرا ده‌كات و داواش له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناچار بكات به ده‌ستكاریكردنی پرۆگرامی خوێندنی هه‌موو قۆناغه‌كان.
ده‌قی یاداشته‌كه:
به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كردستان
بابه‌ت: یاداشت
وه‌ك هه‌ووان ئاگادارن كه ده‌قێكی شیعری له كتێبی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی فۆناغی (10)ی ئاماده‌یی، كه پرۆگرامی ساڵانه‌یه خاتووه كه تێیدا سوكایه‌تی به ئاینی پیرۆزی ئیسلام وه‌ك ئایینی زۆرینه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌م كاره پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌قی ئه‌رعی و یاسایی و ئه‌ده‌بیش كه له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ین:
1. ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو سێكته‌ره‌كان شكۆ و ڕێزی بپارێزن هه‌روه‌ك له مادده‌ی 2ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقی ساڵی 2005 هاتووه.
2. ئه‌م جۆره تێكستانه، ئه‌گه‌رچی له روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌شدا هاتووه كه لاده‌برێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره ره‌وته دژه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه، كه هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كات، ته‌نانه‌ت خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه به ره‌وتی (خطاب الكراهیة) ده‌كات.
- هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌قه شیعریه نادروسته‌و وه‌ك دزیه‌كی ئه‌ده‌بی له سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی خۆیه‌وه ده‌ستكاری كراوه وه‌ك ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین:
ئه‌و بڕگه‌یه‌ی لاوكی (ده‌روێش عه‌بدی) له كتێبی (زمان و ئه‌ده‌بی كوردی) پۆلی ده‌یه‌می ئاماده‌یی دانراوه، ئه‌ویش گۆڕین و ده‌ستكاریكردنی ده‌قه فۆلكلۆریه‌كه‌یه، واته ده‌قی لاوكه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا به‌و شێوه‌یه نییه كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نه‌قڵی كردووه.
ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كتێبی (زمان و ئه‌ده‌یی كوردی) ده‌بینێ له كۆتاییدا ئاماژه به‌و سه‌رچاوه‌یه كراوه كه لاوكه‌كه‌ی لێ وه‌رگیراوه، ئه‌ویش كتێبێكه به‌ناوی (كۆمه‌ڵێك لاوك و حه‌یران) كۆكردنه‌وه‌ی : محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم.
كاتێك ده‌چینه‌وه‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی محه‌مه‌دی مه‌لاكه‌ریم، ده‌بینی ئه‌و به‌شه‌ی لاوكه‌كه كه كێشه‌كه‌ی ناوه‌ته‌وه له‌وێ به‌جۆرێكی دیكه نووسراوه، لێره‌دا هه‌ر دوو ده‌قه‌كه وه‌ك خۆی داده‌نێم.
و- ده‌قی لاوكه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیدا هاتووه و لێیوه‌رگیراوه :"منێ ڕۆژێ سێ جاران كه‌ره‌م نه‌كه‌ن بده‌روێشێ عه‌بدی، حاشادكه‌م لدینێ محه‌مه‌دی، ساف ئێزیدیمه".
2- ده‌قی لاوكه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له كتێبی (زمان و ئه‌ده‌بی كوردی) پۆلی 10 دا هاتووه:
(منێ ڕۆژێ سێ جاران كه‌ره‌م دكه‌م ب((ده‌روێشێ عه‌ڤدی)) حاشا دكه‌م ل دینێ ((موحه‌مه‌دی))، ساف ئه‌ز ((ئێزدی))مه)
مادام كتێبه‌كه محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم سه‌رچاوه‌ی ده‌قه‌كه‌یه بۆچی گۆڕدراوه؟ خۆ ده‌ق به‌تایبه‌ت ده‌قی كۆن و فۆلكلۆر ده‌بێ وه‌ك خۆی بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی مات و سات و زمان و كلتوری سه‌رده‌می خۆی بێ نه‌ك به‌پێی حه‌ز و بیركردنه‌وه‌ی ئێستای ئێمه دابڕێژرێته‌وه؟
بۆچی (نه‌كه‌ن) كراوه به (دكه‌م)؟
بۆچی (ئه‌ز) بۆ ده‌قه‌كه زیادكراوه؟
جگه له‌وانه به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی خودی ئێزیدییه‌كان كه لاوكه‌كه‌ی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناو كتێبی پۆلی 10 تێك ناكاته‌وه.
ماڵپه‌ری (شبكة لالش الاعلامیة) لاوكه‌كه‌ی ئاوا بڵاو كردووه‌ته‌وه :"منێ ڕۆژێ سێ جارات كه‌ره‌م دكه‌م ب ده‌روێشێ عه‌ڤدی ئه‌گه‌ر منێ شه‌رم نه‌كربا منێ گۆتبا ژ كال و باب دا ئه‌ز ئێزیدیمه".
بۆیه داواكارین كه په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌م نووسراوه‌كان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكات، وه پابه‌ندیان بكات به ده‌ستكاری كردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن بۆ هه‌موو قۆناغه‌كان.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا...
عه‌بدولستار مه‌جید
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری