داوای دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت لەسەر بارودۆخەی شاری هەولێر

Dec 19, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەمڕۆ بەواژۆی 32 پەرلەمانتار داوای دانیشتنێکی پەرلەمانمان کرد تایبەت بە ڕووداوی لافاوەکەی شاری هەولێر و گفتووگۆکردن لەسەر هۆکاری ڕووداوەکەو خستنەڕووی چارەسەری پێویست بۆ دووبارەنەبوونەوەی ، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان.
خوازیارین سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەم پرسەش وەک پرسەکانیتر پشتگوێ نەخات و هەرچی زووترە یاداشتەکە بخاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە ،چونکە ئەم ڕووداوە جگەلە زیانی ماددی زیانی گیانیشی لێکەوتەوەو لەئەگەری چارەسەرنەکردنی هۆکارەکانیدا دوورنییە جارێکیتر ڕووبەڕووی کارەساتی تراژیدیای تر نەببینەوە.
سەرچنار ئەحمەد
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
19/12/2021

دانیشتنی پەرلەمان دەکرێت لەسەر بارودۆخەی شاری هەولێر