سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (١٠)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى دووشه‌مه رێكه‌وتی (٢٠١٩/١٢/١٦)، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له مادده‌ى (١٨)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (١٠)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر (١١)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی (٢٠١٩/١٢/١٦)، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان