خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان له هه‌رێمى كوردستان خۆپیشاندانیان كرد، سه‌ره‌ڕاى پشتگیرى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان خه‌ریكه مافه‌كانى خۆیان به‌ده‌ستده‌هێن و حكومه‌ت ده‌رماڵه‌كه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ى بۆ مێژوو بمێنێته‌وه، مافى كه‌س نه‌خورێت ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناوى (ئاشنا عه‌بدوڵڵا)، جگه له‌وه‌ى یه‌كه‌م كه‌س بوو كه واژۆى له‌سه‌ر یاداشتێك كرد بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له نزیكترین دانیشتن‌دا ئه‌و یاداشته بخاته به‌رنامه‌ى كاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به زوترین كات ده‌رماڵه‌ى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان بگه‌ڕێندرێته‌وه، به‌رده‌وام له‌هه‌واڵى ئه‌وه‌دا بووه، پشتگیرى هاوڕێكانى له په‌رله‌مان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و خوێندكاران به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت درووست بكه‌ن و ئه‌و مافه‌ى چه‌ند ساڵێكه فه‌وتاوه جارێكى دیكه بۆ خوێندكارانى بگه‌ڕێننه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له چه‌ندین میدیاى ناوخۆ لێدوانى دا، كه به‌رده‌وام پشتگیرى خوێندكاران ده‌كات و ئه‌م مافه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
سه‌ره‌تا (ئاشنا عه‌بدوڵڵا) به‌ر له خۆپیشاندانه‌كانى خوێندكاران توانى له یاداشتێكدا واژۆى (48) په‌رله‌مانى كوردستان كۆبكاته‌وه و پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌راله‌مانى بكات، دواتریش ژماره‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مه‌نه‌كان زیادى كرد و له یاداشتێكى تر‌ى هاوشێوه‌دا كه له رۆژى 23/11/2021 ده‌رچووه و (71) ئه‌ندام په‌رله‌مان واژۆ و پشتگیرى خۆیان له‌داواكه كردوه ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كرا.
ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێمى له دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى بڕیاریداوه مینحەیەکی بۆ وەزاەرتی خوێندنی باڵا خه‌رج بكات، ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه ئاگادارین، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه داواى كردووه ئه‌و منحه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خوێندكاران بێت و ده‌رماڵه‌كانیان وه‌كخۆى بۆ خه‌رجبكرێت.