ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى وێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان ده‌كه‌ن.
ئاشنا عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هه‌واڵه‌كه‌ى به واژۆى (48) ئه‌ندام په‌رله‌مان بڵاوكردۆته‌وه و نوسویه‌تى: "ئەمڕۆ (٤٨) ئیمزای پەرلەمانتارانمان کۆکردەوە، بۆ دانیشتنێکی تایبەت بە (گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان)، کە لەساڵی(2015-2016)وە بڕاوە".
له یاداشتێكدا كه واژى ئه‌و (48) ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى له‌سه‌ره و ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كراوه، تیایدا هاتووه: "به‌پێى متدده‌ى 66 خاڵى یه‌كه‌ن له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ئێمه ژماره‌ى یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین، بابه‌تى (گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان) له نزیكترین دانیشتن‌دا، بخه‌نه به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مان، وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان بانگهێشت بكرێن بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنه‌كه‌دا".