A1D71A79-A2BB-4A5A-AEF0-52FFE6269FDC.jpeg

بانگهێشت بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌(٢٠٢١/١٠/٢٦)

Oct 24, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 

پشتبه‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/١٠/٢٦، تكایه‌ له‌ كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
د. ڕێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق