دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند ررۆژێكه مامۆستایانى وانه‌بێژ بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێتندنیان كرد، به‌شێك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له داواكاریه‌كدا كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانیان كردووه داوای بانگهێشتکردنى دوو وه‌زیر بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مامۆستایانى وانه‌بیچژ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆیان كۆكردۆته‌وه و داوای ئاماده‌بونی هه‌ریه‌كه له وه‌زیری دارایی و وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌كه‌ن له كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان.
موسلیم عه‌بدوڵڵا قه‌سرێ جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، پاڵپشت به داواكاری مامۆستایانی وانه‌بێژ داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان.
وتیشی، ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران واژۆیان كۆكردۆته‌وه‌و داوای ئاماده‌بوونی هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و په‌روه‌رده ده‌كه‌ن له كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مامۆستایانی وانه‌بێژ.
له‌ئێستادا مامۆستایانی وانه‌بێژ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردوه‌و هه‌رچه‌نده ئه‌مرۆ حكومه‌ت به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی پێدان، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ته‌نها دامه‌زراندنیانه به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی.
هاوکات گوڵستان سەعید سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند: بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و گرفتی گرانی سوتەمەنی.
ئاماژەى بەوەشکردوە، رێکخستنەوەی ھێڵەکانی گواستنەوەی گشتی و کارئاسانی بۆ بوژاندنەوەی ھێڵەکان و خزمەتگوزاری گواستنەوەی گشتی سێ یاداشتمان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد تا وەزیرە پەیوەندیدارەکان بانگھێشت بکەن بۆ پەرلەمان بۆ مەبەستی چارەسەریان.