راگهیاندن و پهیوهندییهكانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی چەند رێنامایییەکی تایبەت بە رۆژی دەنگدان بڵاودهكاتهوه.
له ئاگاداركردنهوهیهكدا كه ئاراستهى هاووڵاتیانى كردووه، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی چەند رێنامایییەکی تایبەت بە رۆژی دەنگدانی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی بەشداریکردنینان لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
لەکاتی چوونت بۆ دەنگدان ماسک ببەستە و دەستکێش بەکاربهێنە.
پابەندی دووری نێوانتان بن، دووری نێوانتان لە یەک مەتر کەمتر نەبێت.
قەرەباڵغی درووست مەکە و مەبە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆس.
کاتێک دەستت بەر هەر کەرەستە و کەلوپەلێک دەکەوێت راستەوخۆ دەستەکانت بشۆ یان بە جێڵی پاککەرەوە پاکی بکەرەوە.
کاتێک سندوقەکانی دەنگدان بە کۆتا دەگەن هەوڵبدە زووو زوو دەستەکانت پاکژ بکە و دەستکێش و ماسک لا نەبرێت.