Dang1.jpg

كۆمسیۆن: ئەنجامی ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنی دەنگەكان 100% وەك یەك بووە

Oct 9, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوى كرده‌وه‌، كه‌ ئەنجامی ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنی دەنگەكانی دەنگدانی تایبەت لەسەدا سەد وەك یەك بووه‌.

لەراگەیاندراوێكدا جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگه‌یاند: "لە پاش بەكۆتاهاتنی دەنگدانی تایبەت لە چەند وێستگەیەكی دەنگدان نموونە لە ژماردنی دەستی وەرگیراون و بەراورد كراون بە ژماردنی ئەلیكترۆنی و لەپاش گەڕانەوەی ئەنجامی دەستی دەنگەكان و ئەژماری ئەلیكترۆنی لەڕێگەی بنكەكانی دەنگدانەوە بۆ كۆمسیۆن و وردبینی دەركەتووە هەردوو ژماردنەكە بەرێژەی لەسەدا 100 وەك یەك بوون".

ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت دوێنى هەینی 8/10/2021 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، كە تیایدا یەك ملیۆن و 75 هەزار كەس لە هێزە ئەمنییەكان و 120 هەزار و 126 ئاوارە مافی دەنگدانیان هەبوو.