تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی راپۆرتێکی لەبارەی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت ئەمڕۆ لەکاتی خۆیدا دەستیپێکرد و بەشدارییەکی باش هه‌بووه لە پڕۆسەکەدا.
تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستیکردوە بە چاودێریکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رێگەی چاودێرەکانییەوە لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراقدا و پڕۆسەی چاودێریکردنە بەردەوام دەبێت لە رۆژی دەنگدانی گشتیشدا لە هەمو پارێزگاکانی عێراقدا لە رێگەی 500 چاودێرەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''پرۆسه‌ی چاودێریكردنی تۆڕه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ له رۆژی ده‌نگدانی گشتیش كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه10/10/2021 له هه‌موو پارێزگاكان به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی 500 چاودێره‌وه كه له ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كانی ناو تۆڕه‌كه پێكهاتوون له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.''
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه لە هەندێک لە بنەکەکان پڕۆسەی دەنگدان دواکەوت بەهۆی کەمشارەزایی فەرمانبەرانی کۆمسیۆن و گرفتی تەکنیکی ئامێرەکان، لە هەندێک لە بنکەکانی دەنگدانیش پڕوپاگەندە بۆ هەندێک لە کاندیدان بەردەوام بو".
له كۆتایشدا هاتووه، چاودێره‌كانمان هه‌ندێك لادان و پێشێلكاریان تۆماركردووه کە بەم شیوەیە:
1- له‌هه‌ندێ له بنكه‌كان پڕۆسه‌ی ده‌نگدان دواكه‌وت به‌هۆی كه‌م شاره‌زایی فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن و به‌هۆی گرفتی ته‌كنیكی ئامێره‌كانه‌وه.
2- له‌هه‌ندێ له بنكه‌كانی ده‌نگدان پڕوپاگه‌نده بۆ هه‌ندێك پاڵێوراو به‌رده‌وام بوو.
3- له‌هه‌ندێك بنكه‌ی ده‌نگدان مامه‌ڵه‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ چاودێرانی ناوخۆیی خراپ بوو. له‌هه‌ندێكیش رووبه‌ڕووی توندوتیژی و ده‌ركردن بوونەتەوە.