زیاتر له (1500000) یەک ملیۆن و پێنج سه‌د هەزار کەس کە لە ڕیزەکانی هێزە ئەمنییە عێراقییەکاندان بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.
حسێن هینداوی ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ژمارەی هێزە ئەمنییەکان کە مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیه لە سبەینێ هەینیدا دەگاتە (1595000) یەک ملیۆن و پێنج سه‌د و نه‌وه‌ت و پێنج هەزار دەنگدەر، کە دابەشکراون بەسەر (2548) دوو هەزار و پێنج سه‌د چل و هه‌شت ناوەندی دەنگداندا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.
سه‌باره‌ت به ده‌نگى ئاواره‌كانیش كه له رۆژى ده‌نگدانى تایبه‌ت ده‌نگ ده‌ده‌ن ڕوونیكرده‌وه، كه زیاتر له (120) سه‌د و بیست هەزار ئاوارەش لە (86) هه‌شت و شه‌ش ناوەنددا ناویان تۆمارکراوە و ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له كۆتایشدا رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە چەکدارەکان بەنهێنی دەبێت ونابێت بەهیچ شێوەیەک ئەوە ئاشکرا بکرێت كه ده‌نكده‌ر ده‌نگى بەکێ داوە.