dang.jpg

سبه‌ینێ‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

Oct 7, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

وابڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ هه‌ینى 8/10/2021 ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت له‌ شار و شاروچكه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق سبه‌ى هه‌ینى  ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێشتریش كۆمسیۆن ئەو توێژانەى دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە ئاشكراى كردبوو.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: "ئەوانەی دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی بەرگری، دەزگای دژە تیرۆر، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، وەزارەتی پێشمەرگە، ئاوارەكان، و زیندانییەكانی نێو گرتووخانەكانی عیراقن". 

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان به‌ میدیاكانى راگه‌یاند، كه‌ (800) کەسی بیانی چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکەن، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ هات كه‌ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری بەسرە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاشکرای کرد، (800) کەسی بیانی چاودێری هەڵبژاردنی هەفتەی داهاتوو دەکەن.