Komsyon.jpg

کۆمسیۆن ناوی ئەو پارێزگایانە بڵاودەکاتەوە کەزۆرترین کارتی بایۆمەترییان وەرگرتوەتەوە

Oct 7, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنەکەی رۆژی یەکشەممە 10/10/2021  زیاتر لە (24) بیست و چوار ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش زۆرترین ژمارەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان لەپ شاره‌كانى دیالە و واست بون و کەمترین ژمارەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانیش لە شاره‌كانى بەغداد و بەسڕە بون.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بۆ دەنگدانی گشتی (24) ملیۆن و (29) هەزار و (927) کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش زۆرترین ژمارەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان لە شاره‌كانى دیالە و واست بون و کەمترین ژمارەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانیش لە شاره‌كانى بەغداد و بەسڕە بون.