Bagdad.jpg

پەرلەمانی عێراق خۆی هەڵوەشاندەوە

Oct 6, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

پەرلەمانی عێراق بە بڕیارێك خۆی هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند، كە لە سبەینێوە ئەندامێتی پەڕلەمانتاران لە خوولی چوارەم كۆتایی دێت.

بەپێی بڕیارێكی پەرلەمانی، كە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6/10/2021 به‌ ژماره‌ (1/7/72)  بە واژۆی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان دەرچووە، بڕیار دراوە بە هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان بەپێی بڕیاری ژمارە 32ی ساڵی 2021.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە: "بەپێیی بڕیاری پەڕلەمانی ئەندامێتی پەڕلەمانتارانی خوولی چوارەمی هەڵبژاردن كۆتایی هاتووە و ماوەی كاری خوولی هەڵبژاردن لە 7/102021 بە كۆتایی هاتوو دادەنرێت".

 ئەم بڕیاره‌ له‌كاتێكدایه‌ وابڕیارە ڕۆژی یەكشەممە 10/102021 هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.

bagdad6-10-2021