Dangdan.jpg

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، رێگە بە چەند چینێك دەدات مۆبایل ببەنە ناو ناوەندەكانی دەنگدان

Oct 6, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

دواى ئه‌وه‌ى كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا بە هەموو شێوەیەك بردنی مۆبایلی بۆ ناو ناوەندەكانی دەنگدان قەدەغەیه‌، سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ى راگه‌یه‌نداروێكى بڵاوكرده‌وه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە، تەنها چەند چینێك دەتوانن مۆبایل ببەنە ناو وێستگەكانی دەنگدانەوە، ئەوانیش بەڕێوەبەری وێستگە و كارمەندانی سەر سندوقەكان و چاودێرانی نێودەوڵەتی.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردن بڕیاریداوە كە تەنها چەند چینێك بۆیان هەیە مۆبایل ببەنە ناو وێستگەكانی دەنگدانەوە.

ئەوەش هاتووە، ئەوانیش بریتین لە: "بەڕێوەبەری ناوەندی دەنگدان، كارمەندانی پرۆسەی دەنگدان و چاودێرانی نێودەوڵەتی".

به‌پێى ئه‌م بڕیاره‌ بێت هیچ كه‌سێك مافى ئه‌وه‌ى نییه‌، مۆبایل بباته‌ ناو ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان، كه‌ له‌ ساڵانى رابردوودا زۆر كه‌س به‌ مۆبایل هه‌م دوه‌نگدانى خۆى تۆمار ده‌كرد كه‌ ده‌نگى به‌ كێ داوه‌، هه‌میش وێنه‌ى خۆى بڵاوده‌كرده‌وه‌ له‌سه‌ر سندوقى ده‌نگدان.