دواى ئه‌وه‌ى وەزیری پەروەردەی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند كه لەسەر راسپاردەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە رۆژی 6/10/2021 تاكو 12/10/2021 له‌سه‌رجه‌م ناوەندەکانی خوێندنی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رونكردنه‌وه‌یه‌كى راگه‌یاند.
له راگه‌یاندنى وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووه، ئەو پشووە شەش رۆژییەی بڕیاری لێدراوە تەنها خوێندنگە حکومییەکان دەگرێتەوە.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته (سامان سیوەیلی) وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: "ئەو پشووە شەش رۆژییەی کە بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانەوە وەزارەتەکەمان بریاری لێداوە، تەنها بۆ خوێندنگە حکومییەکانە و خوێندنگە تایبەتەکان ناگرێتەوە".