نوسینگه‌ى سلێمانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاگادارى سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگده‌رانه ده‌كاته‌وه كه تاكو ئێستاكه كارتى ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه.
له ئاگاداریه‌كه‌دا هاتووه: "كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاگادارى سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگده‌رانه ده‌كات كه له سنوورى پارێزگارى سلێمانیدان و تا ئێستا كارتى بایۆمه‌ترى ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ى مافى ده‌نگدانیان نه‌فه‌وتێت له زووترین كاتدا سه‌ردانى نزیكترین ناوه‌نده‌ندى تۆماركردن له شوێنى نیشته‌جێبوونیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه كارته‌كانیان".
له ئاگادایكه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "دواكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى ده‌نگدان رۆژى یه‌كشه‌ه‌مه 3/10/2021 ه‌و له‌ودواى ئه‌و رۆژه‌وه سه‌رجه‌م كارته دابه‌شنه‌كراوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئۆفیسى نیشتمانى له شارى به‌غداد".