Chawder.jpg

800 کەسی بیانی چاودێری هەڵبژاردنی عێراق دەکەن

Oct 3, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، (800) کەسی بیانی چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکەن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری بەسرە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاشکرای کرد، (800) کەسی بیانی چاودێری هەڵبژاردنی هەفتەی داهاتوو دەکەن.

پلاسخارت، ئەم هەڵبژاردنەی بە گرنگ و سەرەتای رێگەیەکی دوور و درێژ بۆ عێراقییەکان پێناسەکرد، هیواشی خواست پرۆسەی دەنگدان بە پاکی و بێ کێشە بەڕێوەبچێت.

بەمەبەستی روونکردنەوەی گرنگی هەڵبژاردن، پلاسخارت سەردانی بەسرە و ناسرییەی کرد. لەگەڵ بەرپرسانی خۆجێی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەو دوو شارە کۆبووەوە.