Dang.jpg

كۆمسیۆن ئەو توێژانەى دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە ئاشكرا دەكات

Oct 2, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عیراق، ئەو چین و توێژانە ئاشكرا دەكات كە دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە.

رۆژى هه‌ینى 1/10/2021، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەوانەی دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە، دوو ڕۆژ پێش دەنگدانی گشتی دەنگ دەدەن، واتا لە رۆژى 8/10/2021.

هەر لە بەیاننامەكەی كۆمسیۆندا هاتووە: "ئەوانەی دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی بەرگری، دەزگای دژە تیرۆر، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، وەزارەتی پێشمەرگە، ئاوارەكان، و زیندانییەكانی نێو گرتووخانەكانی عیراقن".

وابڕیارە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە رۆژى 10/10/2021 ئەنجامبدرێت، كە تێیدا كاندیدەكان كێبڕكێ‌ دەكەن بۆ دەستەبەركردنی (329) كورسی پەرلەمانی عیراق.