Shirin_Amin.jpg

شیرین ئەمین: پەرلەمان و دەسەڵاتی قەزایی و دەستەی دەسپاکی و داواکاری گشتی ڕۆڵیان ھەیە لە پەردەپۆشکردنی گەندەڵی

Oct 1, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

شیرین ئەمین، سەرۆکی لێژنەی دەستپاکی لەپەرلەمانی کوردستان کە لەماوەی رابردودا دەستی لەسەرۆکایەتی ئەو لێژنەیە کێشایەوە، وردەکاری دەست لەکارکێشانەوەکەی بۆ ماڵپه‌رى بوار نیوز دەخاتەڕو و دەڵێت "ئێمە وەک ڕەمزێکی بەگژا چونەوەی گەندەڵی بەتموحێکی زۆرەوە بەر پرسیارێتی ئەو لیژنەیەمان گرتە ئەستۆ، دەست لەکارکێشانەوەشمان دەلالەت لەوە ناکا بێزار بوبین لە بەگژاچونەوەی گەندەڵی، بەڵکو دەرئەنجامی ھەوڵ و بەدواداچونەکانمان و ئەو دۆسیانەش کە لە لیژنە کارمان لەسەر کردوە مەخابن نەدەگەشتینە ئەنجام و ئەتوانین بڵێین ھەوڵەکان لەسەر دەستی دەسەڵات لەبار دەبران".

شیرین ئەمین زیاتر بۆ بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌ دواوه‌ و وتی "وەک لیژنە بەئەرکی سەر شانی خۆمان ھەستاوین بەدوای پرس و دۆسییەی گەندەڵی لەگەرمیانەوە تا زاخۆ بەدواداچونمان کردوە، بەڵام ھەمیشە ئەم دۆسیانە بئ ئەنجامبون، سەرباری ئەمە بەشێکی تری مامەڵەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرانبەر بە ئێمە وەک سەرۆکی لیژنە دەرئەنجامی ھەڵوێستەکانمان بوە لە نێو پەرلەمان لەپای بەرژەوەندی گشتی".

سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان باس لەتۆمەتبارکردنی چەند پەرلەمانتارێک دەکات بەوەرگرتنی بەرتیل و دەڵێت "لەپرسی تۆمەتبارکردنی چەند ئەندام پەرلەمانێک بەڕەشوە وەرگرتن لە چاوپۆشیکردن لەکۆمپانیاکانی وەبەرھێنان وەک سەرۆکی ئەو لیژنە دەرئەنجامی بەدواداچون زۆر زانیارم پێگەشت، بەڵام کەجەلسیەکی پەرلەمان لەو سەرو بەندەیە کەقسە لەسەر ئەو پرسەکرا سەرۆکی پەلەمان ڕێگەی بەچەندین ئەندام پەرلەماندا کەتانەت ئەندامی لیژنەی دەسپاکی نەبون قسەو ڕاسپاردەی خۆیان بڵێن کەچی ئێمە وەک سەرۆکی ئەو لیژنەیە، سەرۆکی پەرلەمان تەنانەت ڕێگەی پێ نەداین قسەو پێشنیازمان بخەینەڕوو، دەرئەنجام ھەوڵەکان بۆ ئەوە بوو ئەو پرسە ونکراو پەرلەمانیش نەی توانی ھیچ ڕۆڵ و بەدواچونێک لەسەر ئەوپرسەبگەیەنێتە ئەنجام".

شیرین ئەمین وتیشی "چەندین پرس و دۆسییەی تر کە مەعنی بون بە گەندەڵی، بەڵام بەبیانو ڕێگربون لەو لیژەنەیە لەئەرکی خۆی بەردەوام بێت، ناچار گەشتینە ئەوبڕیارە بە ڕەوای نابینین بەرپرسیارێتی لێژنەیەک لە ئەستۆی ئێمە بێت کەزیاتر لە زۆرینەی ئەو لیژنەیە پێک دێت لە دەسەڵات و کۆی ھەوڵەکانی لیژنەکانی پەرلەمان سڕکراون".

سەبارەت بەمامەڵەی سەرۆکایەتی حکومەت لەگەڵ پەرلەمان، شیرین ئەمین وتی "چەند دۆسیەیەکمان هەبو لەلیژنە پێویستی دەکرد زانیاری یان ڕاپۆرتی خەرجی لە وەزارەتە مەعنییەکان وەربگرین بۆ ئەمەش بەڕێکاری نوسراوی فەرمی داوامانکردوە، بەڵام مێژوی نوسراوی وا ھەیە ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ تائێستا وەڵام نەگەڕاوەتەوە بۆ لیژنەکەمان. بەشێکی دیکەشیان زۆرجار لەچوارچێوەی بانگھێشتکردنی وەزیرو لایەنی پەیوەندی دار پەرلەمان بەبیانوی جیاجیا نوسراوەکانی ڕەتکردۆتەوە. کەواتە پەرلەمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران وە دەسەڵاتی قەزایی و تا دەستەی دەسپاکی و داواکاری گشتی ڕۆڵیان ھەیە لە پەردەپۆشکردنی گەندەڵی".

شیرین ئەمین دەربارەی رۆڵی دەستەی دەستپاکی وتویه‌تى "دەستەی دەسپاکی بەمەبەست سڕکراوە زۆر ڕێگری ھەن لەبەردەم ئەم دەستەیە. وەک لیژنە لەبەرانبەر ڕۆڵی دەستە لەیەکلاکردنەوەی دۆسییەکانی گەندەڵی یاداشتێکمان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە. ھەمو کەلێن و کەم کورتییەکانی ئەو دەستەیەمان خستۆتەڕو".

وتیشی "وەک لیژنە بڕیارماندا گەر دەستەی دەستپاکی کارا نەبێت و وەڵامی نوسراو و داواکارییەکانی پەرلەمان و لیژەنەکەمان نەداوەتەوە، ئێمە کارەکانمان لەگەڵ دەستە ھەڵەپەسێرین، بەڵام ئەو یاداشتەش کاری پێ نەکرا. زیاتر لە سێ ساڵە بەپێی یاسای ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١١ سەرۆکی دەستە ماوەی بەسەرچوە".