لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌هاوبه‌شی ئاژانسێكی ئه‌مریكی كۆنفرانسی ڕێگای لاوانی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.
ڕۆژی دووشه‌ممه 27/8/2021 لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ گه‌شه‌پێدانی نێو نه‌ته‌وه‌یی (پڕۆژەی تکامول)كۆنفرانسی ڕێگای لاوانی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا جگه له ئاماده‌بوونى سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ژماره‌یەك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه و نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت و نوێنه‌ری چه‌ند قونسولخانه و ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیش ئاماده‌بوون.
له‌كۆنفراسه‌كه چه‌ندین وتار و پانێڵی جیاواز له‌سه‌ر گرنگی پێگه‌ی گه‌نج و ڕۆڵی گه‌نجان بۆ حكومڕانیه‌تیەكی باشتر و پێداویستی و كێشه‌ی گه‌نجان و ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی ڕووبه‌ڕوی گه‌نجان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی گه‌نجان و چاره‌سه‌ر و ڕاسپارده‌كان به‌شێكی تر بوون له‌ته‌وه‌ری گفتوگۆ كان و ئاماده‌بووان قسه و ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان خسته‌ڕوو.