Kart.jpg

سێ ملیۆن هاووڵاتی عێراقی نەچوون بۆ وەرگرتنەوە كارتی دەنگدان

Sep 23, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ئاشكرای كرد، تائێستا (3) ملیۆن كارتی بایۆمەتری دەنگدان لە ناوەندەكانی تۆمار كردن ماونەتەوە و هاووڵاتیان نەچوون بۆ وەرگرتنەوەی.

حازم رەدینی، جێگری سەرۆكی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاندووە، زیاتر لە (3) ملیۆن كارتی بایۆمەتری لە ناوەندەكانی تۆماركردنی كۆمسیۆن كە هەزار و حه‌فتاو نۆ ناوەندن ماونەتەوە و لەلایەن هاووڵاتیانەوە وەرنەگیراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ژمارەیە زۆرە و لەكاتێكدایە كە تەنها كەمتر لە (20) رۆژی ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان كە له‌ رۆژى 10/10/2021 ئەنجام دەدرێت.