راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ئاگادراییەکى بۆ سه‌رجه‌م كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردن بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكى ئاگاداریه‌كه‌دا هاتووه: " ئاگادارى سه‌رجه‌م كاندیده به‌ڕێزه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌ڵیواسینى ریكڵام به ستوونه‌كانى كاره‌بادا به (له‌حیم) قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى زیان به‌ستوونه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌وپێیه‌ى هه‌ندێك له كاندیده‌كان له هه‌ندێك له‌شه‌قامه‌كان ریكڵامه‌كانى خۆیان به له‌حیم به ستوونه‌كاندا هه‌ڵواسیوه".
هه‌روه‌ك له ئاگاداریه‌كه‌دا داوا له كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن، كه كاندیده‌كان ئاگاداربكانه‌وه‌ن كه له كاتى هه‌ڵواسینى ریكلامه‌كانیان له‌حیم به‌كارنه‌هێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه رێكارى یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌ر.
ده‌قى ئاگاداركردنه‌وه‌كه وه‌كخۆى:
ئاگادراییەک بۆ سه‌رجه‌م كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردن
ئاگادارى سه‌رجه‌م كاندیده به‌ڕێزه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌ڵیواسینى ریكڵام به ستوونه‌كانى كاره‌بادا به (له‌حیم) قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى زیان به‌ستوونه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌وپێیه‌ى هه‌ندێك له كاندیده‌كان له هه‌ندێك له‌شه‌قامه‌كان ریكڵامه‌كانى خۆیان به له‌حیم به ستوونه‌كاندا هه‌ڵواسیوه.
لێره‌وه داوا له كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین، كه كاندیده به‌رێزه‌كان ئاگاداربكاته‌وه كه له كاتى هه‌ڵواسینى ریكلامه‌كانیان له‌حیم به‌كارنه‌هێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه رێكارى یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌ر.
راگه‌یاندنى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى
19/9/2021