به‌ئامانجی پاراستنی "نهێنی دەنگدان" له‌لایه‌ن ده‌نگده‌ره‌وه، کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا رێگە بەهیچ دەنگدەرێک نه‌دەن مۆبایلی زیرەک لەگەڵ خۆی بباتە ناو بنکەکانی دەنگدانەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ هەینی، به‌میدیاكانی راگەیاندووه، کۆمیسیۆن بڕیاریداوه لەڕۆژی دەنگداندا رێگە بەهیچ دەنگدەرێک نەدرێت مۆبایلی زیرەک لەگەڵ خۆی بباتە ناو بنکەکانی دەنگدانه‌وه، ئەو بڕیارەش بۆ پاراستنی ویستی دەنگدەرو نهێنی دەنگدانە.
بڕیاره 10/10/2021 مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ئێستادا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا كاندیدی سه‌رجه‌م حیزب لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌ستپێكردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌باره‌ی ده‌نگۆی كڕینی كارتی ده‌نگدان له‌لایه‌ن كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، دادوەر جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ده‌ڵێت، "ئەوەی لەملاو ئەولا دەبیستین لەبارەی فرۆشتنی کارتی دەنگدان لەلایەن بەشێک لەهاووڵاتیان، نازانم چۆن دەیانکڕن چۆن بەکارییان دێنن، چونکە کۆمسیۆن کۆمەڵێک رێکاری توندی بۆ دەنگدان داناوە".
لەبارەی چاودێرانی هەڵبژاردنیشەوە، دادوەر جەلیل عەدنان خەلەف وتی، (130) چاودێری سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان، چاودێری هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن‌و بەچاودێرانی ناوخۆییشەوە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 880 کەس.
وتیشی، "نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریداوە بەناردنی چاودێران، ژمارەیان (130) کەسە، هەروەها (150)ی دیکەش زیادکراون، پێموایە لەوانەیە نزیکەی (600) چاودێری ناوخۆییش هەبن، کۆی گشتی (880) چاو‌دێر دەبن، بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە بەسەر نوسینگەکانمان دابەش دەکرێن".