Kart.jpg

بە تۆمەتی كڕینی كارتی دەنگدان كاندیدێك دوورخرایەوە

Sep 16, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە تۆمەتی كڕینی كارتی دەنگدان كاندیدێكی دورخستەوە.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگه‌یه‌ندرواێكى بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ راگه‌یانرداوه‌كه‌دا هاتووه‌: "ئەنجومەنی كۆمیساران دوای ئەوەی ژمارەیەك سكاڵای لەسەر كاندیدێكی هەڵبژاردنەكانی وەرگرت كەباس لەوە دەكات كارتی دەنگدانی كڕیوە، بڕیاریدا ئەو كاندیدە دووربخاتەوە و ئەو دەنگانەی لە هەڵبژاردن بەدەستی دەهێنێت دەسڕدرێنەوە".

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ باسی لەوەشكردووە، بڕیارەكەی ئەنجومەنی كۆمیساران لەماوەی (3) سێ رۆژدا دەكرێت تانەی لێبدرێت لەبەردەم دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن.

ئەو كاندیدەی دوورخراوەتەوە، ناوى (ئەشواق فەهد عبود ئەلغرێریی)، یه‌كێكه‌ له‌ كاندیده‌كانى هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر.