كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، له پێناو ڕێگریكردن له ساخته‌كاری و ده‌نگدانی نادروست زیاتر له (70) هه‌زار ئامێری پشكنینی زانیاریی ده‌نگده‌ران له وێستگه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا داده‌نرێن.
جومانه غلای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن رایگه‌یاند: "له هه‌ر وێستگه‌یه‌كی ده‌نگداندا بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئامێرێكی پشكنین و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیاریی ده‌نگده‌ران داده‌نرێت".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه هه‌ر ده‌نگده‌رێك به‌ر له‌وه‌ی ده‌نگ بدات، په‌نجه‌مۆره‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێ و ئامێره‌كه ته‌واوی زانیارییه‌كانی وه‌رده‌گرێت.
وته‌بێژی كۆمسیۆن ئه‌وه‌شى رونكردۆته‌وه، كه ئامێره‌كه كامێرایه‌كی هه‌یه و دوای وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان، باركۆدی كارتی ده‌نگدانه‌كه ده‌خوێنێته‌وه، كه ئه‌ویش زانیارییه‌كانی ده‌نگده‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ره، ئینجا ده‌نگه‌كه وه‌رده‌گیرێت.
له كۆتایشدا وتویه‌تى: "هه‌ریه‌ك له‌و ئامێرانه‌ی پشكنینی زانیاری ده‌توانێت زانیارییه‌كانی (450) ده‌نگده‌ر وه‌ربگرێت، كه بۆ هه‌ر بنكه‌یه‌ك دیاری كراوه، له كۆتاییشدا ئامێره‌كه وا ده‌كات ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه به خێرایی ده‌ربچێت، دوای ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان به‌راورد ده‌كات".