Kart.jpg

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: 82%ـی هاووڵاتیان کارتی دەنگدانیان وەرگرتۆەتەوە

Sep 15, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 82%ـی هاووڵاتیان کارتەکانی دەنگدانیان وەرگرتۆەتەوە و پێشبینی دەکەن 50%  بۆ 60% هاووڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان بکەن کە بڕیارە 10/10/2021 بەڕێوەبچێت.
نەبراس ئەبو سودە، یاریدەدەری  وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، لەکۆی (17) ملیۆن کارتی دەنگدان، زیاتر لە (14) ملیۆن  کارتی دەنگدان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکراون و پێشبینی دەکەن 50%  بۆ 60% هاووڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەخت بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەئێستادا سەرقاڵی راهێنانە بەکارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان و چۆنیەتی تۆمارکردنی داتاکان، هەروەها بەهاوکاری وەزارەتی پەروەردە ئامادەکارییەکانی لە خوێندنگاكانیش بەردەوامن کە وەک بنکەی دەنگدان بەکاردەهێنرێن.
سەبارەت بە ئاستی بەشداری هاووڵاتیانیش 7ی ئەم مانگە ناوەندی "كلواژا" بۆ توێژینەوەی و راپرسی لەعێراق ئەنجامی راپرسییەکی لەبارەی ئاستی بەشداری هاووڵاتیان لەهەڵبژاردنەکەی 10ی تشرینی یەکەم بڵاوکردەوە، لەراپرسییەکەدا 3600 (سێ هەزار و شەش سەد) کەس بەشدارییانکرد لەو ژمارەیەش 29%ـی دەنگدەران وتویانە بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن.