Blesa.jpg

بڵێسە جەبار فەرمان: بەشێک لەهاووڵاتیان خواستیان هەیە بایکۆتى هەڵبژاردن بکەن

Sep 15, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەندامێکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایدەگەیەنێت هاووڵاتیان خواستی بایکۆتیان هەیە لەم هەڵبژاردنە ئەمەش بەهۆی بێهیوانی بونی خەڵک لەهاتنەدی گۆڕانکاری لەرێگەی هەڵبژاردنەوە.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ میدیاكانى ڕاگەیاند "ئەوەى دەبینرێت بەشێک لەهاووڵاتیان خواستیان هەیە بایکۆتى هەڵبژاردن بکەن، چونکە لەو بڕوایەدان ئەم هەڵبژاردنە هیچ گۆڕانکاریەک ناهێنێتە ئاراوە".

ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ وتویه‌تى: "ئەو کاندیدانەى خۆیان پاڵاوتوە بۆ هەڵبژارددنى ئەمجارە، هەیانە بۆ چوارەم خولە خۆى کاندید دەکات و دەچێتە پەرلەمان یان هەیانە پلەى باڵاى هەبووە و کار بەدەست بووە، بەڵام نەیانتوانیوە خزمەتى هاوڵاتیان بکەن بۆیە دەنگى زۆرینەى شەقام لەگەڵ بایکۆتدایە و هەڵبژاردن بە چارەسەر نازانن، چونکە بە بڕواى ئەوان چەک و کودەتاى سەربازى دەبێتە هۆى گۆڕانکارى لە گۆڕەپانى سیاسى عێراقدا کە ئەوەش زەنگێکى مەترسیدارە".