لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بارەگای ئەنجومەنی سێناتی پەرلەمانی فەڕەنسای کرد و لەلایەن ئەندامی لێژنەی دارایی و سەرۆکی گرووپی کەمینەکان و کورد لە ئەنجوومەنی سێنات پێشوازییان لێکرا.
رۆژى سێشهممه 14/9/2021 كاژێر (10:30)ى پێش نیوەڕۆ لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە یاوەری ڕاوێژکارانی لێژنەکە سەردانی بارەگای ئەنجومەنی سێناتی پەرلەمانی فەڕەنسای کرد و لەلایەن سیناتۆر (غێمی فیغۆ) ئەندامی لێژنەی دارایی و سەرۆکی گرووپی کەمینەکان و کورد لە ئەنجوومەنی سێنات پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە ڕۆڵ و دۆستایەتی حکومەت و گەلی فەڕەنسا كرا، پاشان بە گرنگیەوە باس لە قارەمانێتی و ڕۆڵی بەرزی پێشمەرگەی کوردستان دوان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.
لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان و گرووپی کەمینەکان و کورد لە ئەنجوومەنی سێنات کرایەوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر چەندین پرس و بابەتی یاسایی و ڕۆڵی لێژنەکانی پەرلەمان کرا.
لە تەوەرێکیتردا باس لە گرنگی بوونی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان کرا.