كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند: تا ئێستا نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 600 هه‌زار كارتی ده‌نگدان له بنكه‌كانی كۆمسیۆندا ماونه‌ته‌وه و ده‌نگده‌ران وه‌ریان نه‌گرتوونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: نزیكه‌ی 30 % ده‌نگده‌ران داتاكانیان تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام چونكه كارتی بایۆمه‌ترییان هه‌یه، ده‌توانن به‌شداریی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن.
كۆمسیۆن روونیشیكردۆته‌وه: ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی داتاكانیان وه‌رنه‌گیراوه، ئه‌وانه‌ن كه له‌دایكبووی ساڵانی 2001 و 2002 و 2003ن. ئاشكراشیكردووه، كه كۆمسیۆن كاتی پێویستی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری بۆ ده‌نگده‌ران بگه‌ڕێننه‌وه و تیمه‌كانیشیان به‌رده‌وامن له په‌یوه‌ندیكردن به ده‌نگده‌رانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كارته‌كانیان به ده‌ست بگات.