سه‌عات ١١ى پێشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشهمه ٢٠٢١/٤/٢٠، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره (٨)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مانى خوێنده‌وه.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه، كه‌بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌هه‌ردوو لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی و لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی كرد بێنه شوێنی مه‌به‌ست بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی راپۆرتی لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساكه كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه راستاندنی بۆ كراوه، دوای خوێندنه‌وه‌ى ناوونیشان و ماده به‌ماده‌ى پێشنیازه‌یاساكه له‌گه‌ڵ پێشنیازی لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له‌لایه‌ن لیژنه‌ى هاوبه‌شه‌وه به‌سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه‌بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنی پێشوودا خرابوونه‌ڕوو، ناوونیشان و سه‌رجه‌م ماده‌كانی پێشنیازه‌یاساكه له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی، به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران.
پاشان كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه و بهدهنگی٩٧ په‌رله‌مانتار په‌سندكراو به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای سوپاسكردنی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان، رایگه‌یاند: "پیرۆزبایى له‌خۆمان و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای هاورده‌كردن و عه‌مباركردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان"، گووتیشی: "داوا له‌حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئهكهیهن به‌زووترین كات رێنماییه پێویسته‌كان ده‌ربكات بۆئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بهكوالیتییهكی باش بگاته ده‌ست هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان".
به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش، هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران د.گه‌لاوێژ عوبێد و شنۆ ئه‌شقى، بیرۆكه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به‌زۆربوونی نه‌خۆشیى شێرپه‌نجه‌و ره‌خساندنی هه‌لی كار له‌هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، سه‌ره‌تا د.گه‌لاوێژ عوبێد ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستی و ژینگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، لهبیرۆكهیهى خۆیدا هۆكاره‌كانی زۆربوونی نه‌خۆشیى شێرپه‌نجه و رێگهچارهسهرییهكان و ئامار‌و داتاكان و پلان و ستراتیژی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی و پێداویستییه‌كانی چارهسهركردنهكهى خسته‌ڕوو، كه له‌ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی ناوخۆیى و بیانی و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ چه‌ندین توێژه‌رو دكتۆرى پسپۆڕی بوارى نه‌خۆشیى شێرپه‌نجه ئاماده‌ى كردبوو.
دواتر شنۆ ئه‌شقی لهبیرۆكهكهی خۆیدا، زانیاری و داتای وردى سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ى ساڵانه‌ی ده‌رچووانی خوێندكارانى زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان و نه‌بوونی دانه‌مه‌زراندن و هۆكاره‌كانی و رێژه‌ی بێكارى و هه‌ژاریى له‌پارێزگاكانی هه‌رێم خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها باسی له‌پێویستیی بوونی پلان كرد له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار‌و رێكخستنه‌وه‌ى هێزى كار له‌كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی.
خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاریش، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزارو لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای "هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌سنوورى شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه"، كرا‌و ئاراسته‌ی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدارو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مى به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ.
به‌پێی خاڵی چواره‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ی كاریش، كه‌دوو بڕگه بوو، بڕگه‌ی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌بڕیارى رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى، پێشنیازكرا راپۆرتی لیژنه‌ی رۆشنبیرى كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه راستاندنی بۆ كرابوو بخوێندرێته‌وه‌و بكرێته بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن، ئه‌و پێشنیازه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكراو به‌مجۆره له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه، ناوونیشان و ماده به‌ماده و بڕگه به‌بڕگه‌ی راپۆرته‌كه‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنى پێشنیازه‌بڕیاره‌كه خوێندرایه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز له‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كانی راپۆرتى لیژنه‌ی هاوبه‌ش ده‌خرانه‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى، بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه راپۆرتی ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئاماده‌بكرێت.
بڕگه‌ی دووه‌میش كه‌بریتی بوو لهپێشنیازهیاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزارو لیژنه‌ی رۆشنبیرى و لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه، راپۆرتی هه‌ردوو لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌و راستاندنی بۆ كرابوو، به‌ده‌نگدان كرایه بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن و به‌مجۆره ناوونیشان و (٢٤) ماده‌ى پێشنیازه‌یاساكه و خوێندرانه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز له‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كان ده‌خرانه‌ڕوو و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیشه‌وه روونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازی ئه‌ندامان خرایه‌ڕوو.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایى به‌دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند: "سبه‌ی سه‌عات ١٢ى نیوه‌ڕۆ درێژه به‌دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین".