بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان
هاوڵاتیانی ئازیزی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ ١\٩\٢٠٢١ كردنه‌وه‌ی وه‌رزی پایزه‌ى یاسادانان لە ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردساتن له كاتێكدا ڕاده‌گه‌یه‌نین كه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م دۆخێكى نوێی ئیقلیمى و عێراقى و ناوخۆیی دایه و هاوكات له به‌رده‌م ئیستیحقاقێكی سیاسیش دایه كه هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه، بۆیه ئێمه له په‌رله‌مانى كوردستان هانى گشت لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ده‌ین بۆ یه‌كڕیزى و ته‌بایی له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى سیاسیی هه‌رێمى كوردستان و به ئاڕاسته‌ى ئاماده‌كاریى هێمنانه بۆ هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق .
هاوکات پشتیوانیى سیاسیى خۆمان بۆ بژارده‌ى گفتوگۆى به‌رده‌وام له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى فیدراڵى به ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌رى لۆژیكى گشت كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیى كوردستانیان و فه‌راهه‌مكردنى سه‌قامگیریی سیاسى و ئابوورى و ئه‌منى و به‌رده‌وامیى پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
سه‌باره‌ت به وه‌رزی نوێى یاسادانان، هاوکات لەگەڵ جه‌خت کردنەوەمان له‌سه‌ر میكانیزمی كاری پێكه‌وه‌یی ئه‌مانه‌وێت به‌ڕێزتان به‌رچاوڕوون بن سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یاسا و پێشنیازه‌یاسا و بڕیارانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كرابوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند خشته‌یه‌كمان به زانیاری و ژماره و هه‌نگاو و ئاستی كاركردن له‌سه‌ر هه‌ر پڕۆژه و پێشنیازێك ئاماده كردووه و له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م فڕاكسیۆنه‌كانی ده‌كه‌ین.
ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان، لە کۆی ئەو بابەتانەی لە وەرزی پێشوو لە کارنامەی پەرلەماندا بوون توانیمان ١٠ یاسا پەسەند بکەین، کە ئەوانیش:
یاسای هاوردەکردن و فرۆشتنی بەرهەمەنەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق
یاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان-عێراق
یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپور لە هەرێمی کوردستان-عێراق
یاسای وەزارەتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان-عێراق
یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنوری شارەوانییەکان زیادەڕۆییان لەسەر کراوە لە هەرێمی کوردستان-عێراق
یاسای هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەت ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠١١ لە هەرێمی کوردستان-عێراق
یاسای بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی عێراق ژمارە ٧١ ی ساڵی ٢٠١٢ لە هەرێمی کوردستان-عێراق
یاسای بارکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە ٢٠ ی ساڵی ١٩٩٨ هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان-عێراق بوون.
ئەوەشی ئێستادا له‌به‌رده‌ستی سەرۆکایەتی و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كاندا ماوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
به كۆی گشتی (١٠٤) پێشنیازه‌یاساو بڕیار ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كراوە و ئەوانیش به‌مشێوه‌یه‌ی خوارەوە مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه:
یەکەم: (٢٤) پێشنیازه‌یاساو بڕیار په‌سند كراون
دووەم: (١٢) پێشنیازه‌یاسا و بڕیار ئاڕاسته‌ی حكوومه‌ت كراون بۆ ڕه‌زامه‌ندیدان له‌سه‌ر بارگرانیی داراییان بۆئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ بكرێت ئاماژە بە ماددە ٧٩ بەڕگەی چوارەم لە پەیڕەوی ناوخۆ و و تا ئێستا وه‌ڵامى كۆتاییان نه‌هاتووه‌ته‌وه.
سێهەم: (٣٧) پێشنیازه‌یاسا له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه ڕه‌تكراونه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى مه‌رجی ڕواڵه‌تی پێشنیازه‌یاسایان تێدا نه‌بووه یان هیچ بۆشاییه‌كى یاسایی له‌و بواره‌دا نه‌بووه یان بارگرانیى دارایی هه‌بووه و له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
چوارەم: (٩) پێشنیازه‌یاساش ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی كراوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاردان له‌سه‌ریان و هێشتا بۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى نه‌كراونه‌ته‌وه.
پێنچەم: (٢١) پڕۆژه و پێشنیازه‌یاساش خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ كراوه و له‌ژێر پڕۆسه‌ى ته‌شریعدان و له ئێستادا له‌و ژماره‌یه ڕاپۆرتى (٧) پڕۆژه و پێشنیازه‌یاسا له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و لیژنه‌ى یاسایی له ژێر چاودێریى سه‌رۆكایه‌تیدا، له پشووى وه‌رزى یاسادانان دا بۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م ئاماده‌كراون.
بەڕێزان ئامانجمان لە خستنەڕووی ئەم پۆلێنکارییە ئەوەیە بە ڕای گشتی و بەڕێزتانی رابگەیەنین کە بە چاوی بایەخەوە لە پێشنیازی پێشکەشکراوی پەرلەمانتاران دەڕوانین وخۆمان پابەندی حوکمەکانی پەیڕەوی ناوخۆ کردوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێشنیازی یاسا و بڕیارەکان، بۆیە لە پشووی وەرزی یاسادانان زیاتر لە جارێک لیژنەی کاروباری یاسایی ولیژنە تایبەتمەندەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبوونەوە وهاوهەنگیمان کردوە بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی پرۆژە و پێشنیازەیاساکان.
ئێستاش پێشبینیمان ئه‌وه‌یه کە فراكسێۆنه‌كان و په‌رله‌مانتاران بۆشایی یاسایی و كه‌موكورتیی یاسابه‌ركاره‌كان و پێداویستیی قۆناغه‌كه به ئاڕاسته‌ی خزمه‌تی زیاتری كوردستانیان بكه‌نه بنه‌مای پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاسای دیكه، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت حكوومه‌تیش پڕۆژه‌یاساكانى نێو كارنامه‌ى كابینه‌كه و پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ په‌رله‌مان بنێرێت و چیتر له ژێر هیچ پاساوێكدا هیچ داهات كۆكردنه‌وه و خه‌رجییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى یاساى بودجه ئه‌نجام نه‌دات، بۆیه جگه له‌وه‌ى ئه‌ركى حكوومه‌ته دواى (٨) هه‌شت ساڵ پڕۆژه‌یاساى بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، ئه‌ركى په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌كانیشه به‌دواداچوون و هاوئاهەنگی بۆ ناردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه بكه‌ن.
بەڕێزان، وەک ئەرکێکی تری سەرەکی پێویستە پەرلەمان لە بواری چاودێریا کاراتر ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و ئەبێ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتاکنیش لە وەڵامدانەوەی پرسیار‌و بەدواداچونەکانی پەرلەمانتار و لیژنەکانی پەرلەمان بە تەواوی پابەندی ئەو ماوە زەمەنییە رێکخراوانەبن کە لە یاسا بەرکارەکان و پەیڕەویناوخۆدا هاتوون.
بەڕێزیشتان دەزانن لە ماوەی ئەم خولەدا له كۆى (١٣٢٣) پرسیار كه تا ئێستا ئاڕاسته‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌كان كراون (١١٩٧) پرسیار وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه و (١٢٦) پرسیاریش هێشتا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، واته به گشتى ڕێژه‌ى (٩٠%)ى پرسیاره‌كان وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و سه‌رۆكى ده‌سته‌كان و ئه‌میندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى خانمانیش ته‌نها له وه‌رزى به‌هاره‌ى یاسادانانى ساڵى سێیه‌م له (٢٩) دانیشتنى په‌رله‌مان و لیژنه‌كان ئاماده‌بوون.
ئێمه‌ش له سه‌رۆكایه‌تی به چاوى بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى په‌رله‌مان و ته‌واوى دامه‌زراوه‌كانى تر ده‌ڕوانین، چونكه تا ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌ندروستتر بێت و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان كارى یه‌كترى ته‌واو بكه‌ن، ناڕوونی و گومان له‌سه‌ر دۆسییه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و پڕۆسه‌ى چاكسازى و نه‌وت و داهات و خه‌رجی و وه‌به‌رهێنان و بوار و سێكته‌ره‌كانی كه‌رتی گشتی نامێنێ و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانیش به یه‌كه‌وه له به‌ره‌وپێش بردنى پڕۆسه‌ى حكوومڕانیدا ڕۆڵى خۆیان ده‌گێڕن
لە کۆتاییدا هیوادارم کە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دانیشتوانەکەی پارێزراوبن لە قەیران و دەرد و بەڵا..