به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (١٣)ی ئاسایی رۆژى ٢٠١٤/٧/١

Jul 1, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی چوار 

٢٠١٤/٧/١

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ژماره‌ (1)ى هه‌مواركراوی ساڵى 1992ى په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره‌ (13) ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له‌كاتژمێر (11)ى رۆژى سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی  1/7/2014 دا به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ڕێكخستنی خۆپیشاندان له‌ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (11)ی ساڵی 2010 و، ڕاپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌پێی مادده‌كانی (72، 74، 77) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می  ئه‌م پڕۆژه‌ بڕیار و  یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ پێره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق:
1ـ پڕۆژه‌ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره‌ (55)ی ساڵی 2004ی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
2ـ پڕۆژه‌ یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی (2 پڕۆژه‌).
3ـ پڕۆژه‌ یاسای ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگای كاروباری دانوستان.
4ـ پڕۆژه‌ یاسای چاودێری كردنی ناكامه‌كان ژماره‌ (78)ی ساڵی 1980ی هه‌مواركراو.
5ـ پڕۆژه‌ یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵانی بێ باوك.
6ـ پڕۆژه‌ یاسای ده‌سته‌ی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری گونده‌كانی كوردستان.
7ـ پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواركردنی یاسای سندوقی  كۆمه‌ك بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌رێمیكوردستان ژماره‌ (11)ی ساڵی 2012.
8ـ پڕۆژه‌ یاسای بیمه‌ی كشتوكاڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان.
9ـ پڕۆژه‌ یاسای تایبه‌ت به‌ كورته‌ باڵاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان.فخرالدین قادر عارف                  جعفر ابراهیم ئیمینیكى                                                      یوسف محمد صادق
سكرتێری  په‌رله‌مانى                جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى                                                   سه‌رۆكی په‌رله‌مانى
كوردسـتان ـ عیراق                        كوردسـتان ـ عیراق                                                      كوردسـتان ـ عیراق