rewaz1.jpg

رێواز فایەق كۆتایى خولی به‌هاره‌ى پەرلەمانی كوردستانی راگه‌یاند

Aug 12, 2021  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

٣١/٧/٢٠٢١

رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە بەیانێكدا كۆتاییهاتنی خولی بەهارەی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی خولی بەهارە تاوەكو ئەمڕۆ 31/7/2021 درێژكرابوەوە.

 سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بەیانێكدا وتویەتی"به‌پێى بڕیارى ژماه‌ (٧)ى ساڵی ٢٠٢١، ماوه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵی سێیه‌م له‌خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ ٢٠٢١/٧/٣١ كۆتایى دێت."


ئەوەشی وتوە"پاڵپشت به‌م بڕیاره‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی (خولى به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستانى دا.)"