١٧/٧/٢٠٢١
لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له پهرلهمانى كوردستان ئهمڕۆ شهممه ١٧/٧/٢٠٢١ ڕاگەیەندراوێكى سهبارهت به بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا بۆ بە ناساندنی کۆمەڵکوژی خوشکو برا ئێزدییەکانمان وەک جینۆساید بڵاوكردهوه.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "ئێمە لە لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی سوپاس پێزانینمان ئاراستەی پەرلەمانی بەلجیکا بە بۆنەی ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان وەک جینۆساید دەکەین و دەستی یەکەبەیەکەی ئەو پەرلەمانتارانە دەکوشین کە دەنگیان بەو پرسە ڕەوایە دا، پرسێک کە ویژدانی تەواوی مرۆڤایەتی هەژاند".
له بهشێكى دیكهى راگهیهندراوهكهدا سوپاسی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی بەلجیکا دهكهن، بەتایبەتی ڕۆڵی سەرۆکی لیژنەکە (جۆرج دالیمانگ) كه ئەو پرسەى سەرەتا لە پەرلەمانی خۆیان وروژاند دواتر لە پەرلەمانی ئەوڕوپا"
له كۆتایى راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "هیوادارین ئەو هەنگاوەی پەرلەمانی بەلجیکا هاندەرێک بێت بۆ پەرلەمانانی وڵاتانی دیکەش تا هەمان هەنگاو بگرنە بەرو ئەرکی داد پەروەری بەرامبەر بە قوربانیانی کەیسەکەو کەس و کاریان جێبەجیکەن و تا ڕەوتی ئازادی لە سەرانسەری جیهان لە هەمبەر ڕەوتی دڕندەیی و ستەم سەرکەوێت و جیهانێکی دوور لە تاوان و کۆمەڵکوژی ئاوا بکرێت، هەمیش حکومەتی عێڕاق بخاتە ژێر بەرپرسیاریەتی یاسایی و بەئەرکە یاساییەکانی خۆی لەو ڕوویەوە هەڵسێت".
دهقى راگهیهندراوهكه وهكخۆى:
ڕاگەیەندراوی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە بارەی بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا بۆ بە ناساندنی کۆمەڵکوژی خوشکو برا ئێزدییەکانمان وەک جینۆساید.
ئێمە لە لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی سوپاس پێزانینمان ئاراستەی پەرلەمانی بەلجیکا بە بۆنەی ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان وەک جینۆساید دەکەین و دەستی یەکەبەیەکەی ئەو پەرلەمانتارانە دەکوشین کە دەنگیان بەو پرسە ڕەوایە دا، پرسێک کە ویژدانی تەواوی مرۆڤایەتی هەژاند.
هەروەها سوپاسی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی بەلجیکا دەکەین، بەتایبەتی ڕۆڵی سەرۆکی لیژنەکە بەڕێز (جۆرج دالیمانگ) ئەو کاتەی کە بەیەکەو، لێژنەکەی ئێمە لەگەڵ ئەوان گڤتوگۆیەکمان لەو بارەیەوە پێش نۆ مانگ لە پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دا، هەستمان کرد، بە دڵێکی گەرمەوە خۆیی و هەڤاڵانی لە لیژنەی ناوبراو دەیانەوێت ئەو پرسە سەرەتا لە پەرلەمانی خۆیان بورژێنن و دواتر لە پەرلەمانی ئەوڕوپا، ئەوە بوو پڕۆژە بڕیارێکیان لەو بارەیەوە بۆ " ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان وەک جینۆساید " پێشکەش بە پەرلەمانەکەیان کرد.
ئەو بڕیارە، دڵی هەمو ئێزدییەک و کوردستانییەک و ئازادیخوازێکی خۆشکرد، کە ئامانج لێی چەسپاندنی مافی یاسایی و مەعنەوی ماددی خوشک و برا ئێزدییەکانە دەرهەق بەو تاوانە گەورەو قیزەوەنەیە کە لە بەرامبەریان کرا.
هیوادارین ئەو هەنگاوەی پەرلەمانی بەلجیکا هاندەرێک بێت بۆ پەرلەمانانی وڵاتانی دیکەش تا هەمان هەنگاو بگرنە بەرو ئەرکی داد پەروەری بەرامبەر بە قوربانیانی کەیسەکەو کەس و کاریان جێبەجیکەن و تا ڕەوتی ئازادی لە سەرانسەری جیهان لە هەمبەر ڕەوتی دڕندەیی و ستەم سەرکەوێت و جیهانێکی دوور لە تاوان و کۆمەڵکوژی ئاوا بکرێت، هەمیش حکومەتی عێڕاق بخاتە ژێر بەرپرسیاریەتی یاسایی و بەئەرکە یاساییەکانی خۆی لەو ڕوویەوە هەڵسێت.
لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان
١٧ی٧ی٢٠٢١