به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره (17)ى خولى به‌هاره، له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2015/6/23 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه یاسایانه‌ی خواره‌وه، به‌پێی مادده‌ی (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی پیاده‌كردن و ره‌فتاری پێشلكار بۆ مۆراڵ و ره‌وشته‌كانی پیشه بۆ پیشه پزیشكی و ته‌ندروستیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
2ـ پڕۆژه یاسای هه‌مواری یاسای سهرۆكایهتبی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ژماره (1)ی ساڵی 2005.
3ـ پڕۆژه یاسای هه‌مواری چواره‌می یاسای سهرۆكایهتبی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ژماره (1)ی ساڵی 2005.
4ـ پڕۆژه یاسای هه‌مواری چواره‌می یاسای سهرۆكایهتبی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ژماره (1)ی ساڵی 2005.
5ـ پڕۆژه یاسای هه‌مواری چواره‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ژماره (1)ی ساڵی 2005.
6ـ پرۆژه یاسای هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای باره مه‌ده‌نییه‌كانی ژماره (65)ی ساڵی 1972ی هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ردوو پڕۆژه یاسای (نه‌بڕینی مووچه‌ی تاقانه)و (تاقاكانهكانی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدكراوه‌كان)، به‌پێی مادده‌كانی (72، 74و75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
سێیه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای (ڕێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ)، به‌پێی مادده‌كانی (74،72و75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
فه‌خره‌دین قادر عارف د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سكرتێری په‌رله‌مانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
كوردستان كوردستان